سەردێڕ:

ئەو هاوڵاتیەی لە کەلار کەوتبووە ناو بیرەکەوە رزگار کرا

PM:01:13:09/05/2022

3748 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئار تی لە گەرمیان ئاماژەی بەوەدا، ئەو بیرهەڵکەنەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە دوکانێکی سەرتاشیدا کەوتبووە ناو بیرێکەوە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلارەوە رزگار کرا.


ئەمڕۆ دووشەممە، بڕیار جاف پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلار سەرکەوتوبوون لە رزگارکردنی ئەو بیرهەڵکەنەی لە کەلار کەوتبووە ناو بیرێکەوە.

دەشڵێت، بەهۆکاری ئەوەی ئەو هاوڵاتییە لە بیرەکەدا لە هۆشخۆی چوبوو، رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کەلار کراوە بە مەبەستی چارەسەرکردن و چاودێریکردنی پزیشکی.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئیبراهیم محەمەد بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانی كەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بیرهەڵکەنێک لە گەڕەكی ئەندازیارانی كەلار كەوتووتە ناو بیرەوە.

گەرمیان حەمەی پور پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەکەلار ئاماژەی بەوەدا، هاوڵاتییەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨  چووەتە ناو بیرەکەوە و لە هۆش خۆی چووە.













گەلەری