سەردێڕ:

یەکەم کاردانەوەی وەزیری پەروەردە لەسەر فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەک لەشاری سلێمانی

AM:11:40:08/05/2022

6532 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرکەس مامەڵە بە موڵک و مایەی حکومەتەوە بکات و رەزامەندی ئەوانی لەسەرنەبێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەبارەت بەو هەواڵەی کە گوایە لە شاری سلێمانی بەنیازن بەشێک لە قوتابخانەکان بفرۆشرێن ئەو ئاگاداری ئەو کار و بڕیارانە نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، "بەگوێرەی یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢١ وەک وەزیر من بەر پرسم لە بەکرێدان و فرۆشتنی موڵک ومایەکانی دەوڵەت هەرکارێک بەدەر لە پرسی من بکرێت پێی رازینابم و سکاڵای یاسایی لەسەر هەر کەسێک تۆماردەکەم کە ئەم جۆرە کارە بکات".

دەشڵێت، "هەرهەنگاوێکی لەو جۆرە بنرێت دەبێت بۆ قوتابخانەبێت، هەر شتێک بۆ قوتابخانە نەبێت قەبوڵمان نییە و رێگە نادەین هیچ کەسێک ئەو دەسەڵاتەی یاسا پێی داوین پێشیلی بکات و لەدەرەوەی ئەو دەسەڵاتە هیچ کارێک بکات".

لەبارەی خوێندکارانی شنگالەوە وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خوێندکارانەی ئاوارەبوون دوو بژاردەیان خستووە بەردەمیان، ئەوانی نیشتەجێی کەمپەکانن دەتوانن لە قوتابخانەی ناو کەمپەکاندا خۆیان تۆمار بکەن وبەشداری تاقیکردنەوەکانیش بکەن.

دەشڵێت، ئەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێبوون، دەتوانن خۆیان لە نزیکترین قوتابخانە تۆمار بکەن و بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خوێندکارانەی ناتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆک و شنگالی راسپاردووە تا دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکان وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ئەوانیش دەستنیشان بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٨ی ٥ی ٢٠٢٢ تاقیکردوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ بۆ پۆلە ناکۆتاکان و پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەسەر تاسەری هەرێم دەستی پێکردوو بڕیاریشەلە رێکەوتی ١٠ی ٥ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەستپێبکات.













گەلەری