سەردێڕ:

سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە منداڵێکی کچەوە دەستگیرکران

PM:07:06:06/05/2022

3628 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان لە بەغداد، دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامەکانی کچێکی بچوک و تۆمارکردنی بە ناوێکی جیاوازەوە بە مەبەستی بازرگانیکردن پێوەی لەناو پارێزگای بەغدا، راگەیاند.


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ناوچەی کەرخ لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە هەستاون بە ساختە کردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانی منداڵێکی کچ .

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو سێ کەسە ئەو کارەیان بە ئامانجی بازرگانیکردن بە کچەکەوە لەناو پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستەروو، تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٢٩٨ و ٢٨٩ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون.













گەلەری