سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار لە مێژووی کۆشکی سپیدا ئەم پۆستە درا بە کەسێکی رەشپێست

PM:04:55:06/05/2022

4496 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپی رادەستی کەسێکی رەشپێست و هاوڕەگەزخواز کرد کە بڕیارە لە کۆتایی هەفتەی داهاتووەوە لەشوێنی جێن ساکی دەستبەکاربێت.


جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی بۆ یەکەمجار لە مێژووی کۆشکی سپیدا ئەم پۆستە درا بە کەسێکی رەشپێست

کۆشکی سپیدا خانمێکی رەشپێست و لەهەمانکاتدا هاوڕەگەزخواز، بە ناوی کارین ژان پییەری تەمەن ٤٤ ساڵی کرد بە زمانحاڵی باڵای خۆی و بەڕێوەبەری رۆژنامەگەری کۆشکی سپی.

هەروەها، بڕیارە کارین ژان پییەری رەشپێست لەکۆتایی هەفتەی داهاتووەوە دەستبەکاربێت.

شایەنی باسە، سکرتێری رۆژنامەگەری کۆشکی سپی بەرپرسە لە هەواڵی رۆژانەی کۆشکی سپی، ئەمەش واتای ئەوەیە کە پۆستێکی بەرز و بەرچاوە.













گەلەری