سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتوەکان: زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ئۆکرانیا کوژراون

PM:11:52:03/05/2022

1664 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی رووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.


نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، زۆرینەی ئەو کەسانەی کوژراون بەهۆی تەقینەوەی بۆمب و بۆردومانکردنەوە بووە، بەبێ ئەوەی بەرپرسیارێتی کوژراوەکان بخاتە ئەستۆی هیچ لایەنێک.

باسی لەوەشکرد، زیاتر لە نیوەی کوژراوەکان دانیشتووی هەرێمی دۆنباسی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیان و ڕێژەی کوژرانیش بەردەوام ڕووی لە بەرزبوونەوەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکەی ٧٠ ڕۆژە سوپای ڕووسیا دەستی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە بۆ سەر ئۆکرانیا و لە ئێستاشدا شەڕ و پێکدادان لە باشور و رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەردەوامە.













گەلەری