جەڵتەی مێشک لە هەندێک کەسدا بەبێ نیشانەی پیشوەختە توشیدەبن، کە رەنگە زۆرکات هۆکارەکەی بۆ سیستمی خۆراک بگەڕێتەوە، هەر بۆیە گرنگە ئاگاداریی جۆری خواردنەکانت بیت و لە هەندێکیان دوربکەویتەوە.
ماڵپەڕی میسراوی لەبابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە پیچ خۆراک کردووە بۆ بەدوربوون لە جەڵتەی مێشک نەیخۆن، ئەوانیش:
یەکەم: کێک و دۆنات و شیرینییەکان،
هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی چەوری زیانبەخش.
دووەم: شۆربا لە قوتونراوەکان
کە رێژەی خوێ تیایاندا بەرزە و فساری خوێن بەرز دەکاتەوە.
سێیەم: گۆشتی سور زیادەرەوی
لە خواردنیدا نەکرێت، چونکە چەوری تێرە و هۆکارە بۆ تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن.
چوارەم: خواردنەوە گازییەکان
بڕی سەکر و غازیان تێدا بەرزە و هۆکارن بۆ وشکبوونەوەی جەستە و جەڵتەی مێشک.
پێنجەم: پەتاتەی سورەکراو،
چەوری بەرزە و بۆرییەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە و هۆکارە بۆ جەڵتەی مێشک و قەڵەوی.
ئ.ل