سەردێڕ:

لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقەوە روونکردنەوە دەدرێت

AM:09:53:01/05/2022

4452 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری هونەری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجە لە وەزارەتی دارایی تەواوبووە، ئاشکراشیکرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە ٢٥ ترلیۆن دینار زیادەی دارایی هەیە.


هەیسەم جبوری راوێژکاری هونەری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "لە مانگی رەمەزاندا نرخی خواردن و شتومەک سێ هێندە بەرزبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت چەند رێوشوێنێکی گرتووەتەبەر بۆ رێگریکردن لەبەرزبوونەوەی نرخەکان."

ئەوەشی خستەڕوو، "لێخۆشبوونی گومرگی بۆ بەشێک لە خۆراک و پێداوسیتیەکان دەرکراوە، جگە لەوەی کردنەوەی دەرگای هاوردەکردن کاریگەری باشی لەسەر دابەزینی نرخەکان هەیە".

باسى لەوەشکرد، پرۆژە یاسای ئاسایشى خۆراک جێگرەوەى پرۆژەیاسای بودجە نییە.

پێشتریش پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى کاربەڕیکەرى ئێستا دەتوانێت پرۆژەیاسای بودجە رەوانەى پەرلەمان بکات.

فراکسیۆنى هاوپەیمانى لەپێناو خەڵک کە لە نەوەى نوێ و ئیمتیدا و ژمارەیەک پەرلەمانتارى سەربەخۆ پیکدێت، بە فەرمی داواکاریی بۆ دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى پەرلەمان لە ٧ى ئایاردا؛ دایە سەرۆکایەتى پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنى پرسە گرنگەکانى پەیوەندیدار بە ژیانى خەڵکەوە لەوانەش پرۆژەیاسای بودجە و چاودێریکردنى حکومەت.













گەلەری