بەرزترین دادگای کارگێڕی فەرەنسا داوای وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەی بۆ داخستنی مزگەوتی شارۆچکەی بیساک بۆ ماوەی شەش مانگ رەتکردەوە.
میدیاکانی فەڕەنسا رایانگەیاند، بەرزترین دادگای کارگێڕی فەرەنسا داوای وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەی بۆ داخستنی مزگەوتی شارۆچکەی بیساک بۆ ماوەی شەش مانگ رەتکردەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەنجومەنی ئەو وڵاتە داخستنی مزگەوتەکان بە پێشێلکاری
مافی پەرستس و زەوتکردنی مافەکانی مرۆڤ دادەنێن.
هەروەها، تيفان جويز پارێزەری مسوڵمانانی شارۆچکەی بیساک
ئەوەی خستەڕوو ، ئەمە یەکەم جارە لە دۆسیەیەکی ئاوادا مسوڵمانەکان بیبەنەوە و مزگەوتەکەیان
دەنەخریت.
باسی لەوەشکرد، ئەوانەی داوایان لە دژی مزگەوتەکە تۆمارکردبوو هیچ بەڵگەیەکیان
لەبارەی ئەوەی مزگەوتەکە هیچ پەیوەندی بە دوژمنکارییەوە هەبێت نەبووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت دادگای باڵای کارگێڕی ئەو وڵاتە داوایەکی وەزارەتی ناوخۆی
فەڕەنسای لەبارەی تانەدان لە داوایەکی رەتکراوەی شاری جيروند دووبارە رەتکردەوە.
هاوکات، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی
بە مسوڵمانەکانی وڵاتەکەی دا کە بڕیاری قەدەغەکردنی حیجاب و داخستنی مزگەوتەکان
ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.