سەردێڕ:

عێراق یەک هەفتە پشووی راگەیاند

PM:12:04:27/04/2022

2904 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا، لە رۆژی یەکشەممە، ١ـی ئایار تاوەکو پێنجشەممە، ٥ـی ئایار پشووی فەرمی بێت و رۆژی یەکشەممە، ٨ـی ئایار دەوام لە فەرمانگە حکومییەکان دەستپێدەکاتەوە.


لەراگەیەنراوێکدا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق رایگەیاند:" بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، لە رۆژی یەکشەممە، ١ـی ئایار تاوەکو پێنجشەممە، ٥ـی ئایار پشووی فەرمی بێت".

بەپێی راگەیەنراوەکە،"رۆژی یەکشەممە، ٨ـی ئایار دەوام لە فەرمانگە حکومییەکان دەستپێدەکاتەوە".

بەپێی پێشبینیە فەلەکیەکان یەکەشەممە یان دووشەممەی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.













گەلەری