سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

PM:08:26:24/04/2022

6192 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە باراناوی بێت. وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا کەشوهەوای هەرێم گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری باران بارین هه‌یه.


دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت و بارانێکی کەم دەبارێت و دواتر دەبێتە بارانی بەخوڕ و پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژی پێشتر چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی سێشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور و هەندێجار هەوری تەواو دەبێت و بارانێکی کەم دەبارێت، دواتر دەبێتە بارانی بەخوڕ و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکاندا بارانێکی کەم دەبارێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزمدەبنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە دوانیوەڕۆوە لە بەشی خۆرئاوای هەرێم باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.













گەلەری