سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی کۆتاییهاتنی چەقبەستویی سیاسی زانیاری نوێی ئاشکرا کرد

PM:07:58:22/04/2022

3452 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت رێککەوتن لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر بکرێت و چەقبەستویی دۆخی سیاسی دوای جەژنی رەمەزان کۆتایی پێبێت.


ئەمڕۆ هەینی، محەمەد سەیهود، ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، هەموو لایەنەکان هەستیان بە گرنگی رێککەوتنی نێوان رەوتی سەدر و هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردوە بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستویی دۆخی سیاسی.

دەشڵێت، پێشبینیدەکرێت رێککەوتن لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر بکرێت و چەقبەستویی دۆخی سیاسی دوای جەژنی رەمەزان کۆتایی پێبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر رێککەوتن نەکرێت چەقبەستویی سیاسی تا ماوەیەکی دورودرێژ بەردەوام دەبێت.

محەمەد سەیهود ئاماژەی بەوەشکرد، هەمو لایەنەکان هەستیان بە گرنگی رێککەوتنی نێوان رەوتی سەدر و هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردوە بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستویی دۆخی سیاسی، بەتایبەت کە لەئێستادا گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە دوای جەژن روبدات.

هاوکات، لەبارەی جۆری رێککەوتنەکەش ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد، رێککەوتنی نێوان رەوتی سەدر و هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەجۆرێک دەبێت کە هیچ لایەنێک تیایدا پەراوێز ناخرێت، هەروەها گفتوکانیش خێرا دەبن لەپێناو کۆتاییهێنان بە چەقبەستویی سیاسیی لە نزیکترین ماوەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەسەرەتای مانگی رمەزانەوە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ماوەی ٤٠ رۆژی خستە بەردەم سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی. هاوکات، کۆبونەوە راوێژکارییەکانی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامن بەئامانجی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بە بەشداری چوارچێوەی هەماهەنگی و رەتی سەدر و جەختیش لەسەر حکومەتی سازان بەبەشداری هەمو لایەنەکان دەکاتەوە.













گەلەری