سەردێڕ:

یەکێتیی ئەوروپا: زوو یان درەنگ گەمارۆ دەخەینە سەر نەوت و گازی روسیا

AM:09:23:21/04/2022

2508 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو دڵنیایە لەوەی کە گەمارۆی یەکێتی ئەوروپا بۆسەر نەوت و گازی روسیا زوو بێت یان درەنگ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.


چارلز میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی یەکێتی ئەوروپا لەدوای سەردانی بۆ شاری بۆرۆدیانکا کە ئۆکراینا کۆنترۆڵی کردووەتەوە، لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی کۆبوویەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجامدا.

میشێل رایگەیاند، ئەوانەی بینیویەتی لەو شارە دڕندەییە و هەمووی تاوانە و پێویستە تاوانباریش سزا بدرێت و سزاش دەدرێن و وتیشی، "چونکە سەرکەوتنی ئۆکراینایان دەوێت سوورن لەسەر پێشکەشکردنی ئەوەی لە دەستیان بێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتە."

سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتییه‌كه‌ی ئۆکراینای دڵنیا کردووەتەوە کە پاڵپشتی دەکات و وتی: "تا ئەمڕۆ چەندین بڕیاری یەکلاکەرەوەمان داوه‌. بەڵام ئەمە بەس نییە، بۆیە بە بەردەوامی کار لەسەر زیادکردنی فشار بۆ سەر رووسیا دەکەین".

سەبارەت بە ئەندامێتیی ئۆکراینا لە یەکێتیی ئەوروپا، چارلز میشێل باسی لەوە کرد کە جیاوازی بیروڕا لە ناو یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا هەیە چونکە بابەتێکی یاسایی و سیاسیشە لە هەمان کاتدا."

میشێل ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا تا کۆتایی مانگی حوزەیران بۆچوونی خۆی سەبارەت بۆ پرسە ئاشکرابکات.

سەبارەت بە گەمارۆی سەر نەوت و گازی روسیا، سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەوروپا رایگه‌یاند: "خودی خۆم لەوە دڵنیام کە ئەمە زوو یان درەنگ بڕیاری لەسەر دەدرێت چونکە یەکێتیی ئەوروپا سوورە لەسەر بابەتی راگرتنی پشت بەستن بە وزەی روسیا".













گەلەری