رێواس لە رووی
زانستییەوە وەک دەرمان و چارەسەری پزیشکی سوودی لێوەرگیراوە، لە رووی پێکهاتەوە، دەوڵەمەندە
بە ڤیتامین A ،B ،C و هەروەها
بڕێکی زۆر لە ماددە ریشاڵییەکان، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم و کالسیۆمی تێدایە.
ماڵپەڕی "sky news"ی
عەرەبی لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە سوودە تەندروستییەکانی خواردنی رێواس کردووە،
بریتین لە:
١. سوودی تایبەتی بۆ جگەر هەیە، دژی چالاکی خانە شێرچەنجەییەکانە و رێگری دەکات
لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی و گرفتی کۆئەندامی هەناسەدان.
٢. سوودی بۆ کۆئەندامی
هەرس هەیە، بەجۆرێک کە لە رێگەی رێکخستەنەوەی دەردانی رژێنەکانەوە ئەندامەکانی بەهێز
دەکات و کرمی ناو گەدە و ریخۆڵەکان لەناودەبات، دەبێتە هۆی شکانی ئازاری گەدە، هەروەها
جەستە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە.
٣. بڕە کالسیۆمێکی
زۆری تێدایە، ئەوەش یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک دەدات و ئازاریان دەشکێنێت، هەروەها
سوودی هەیە بۆ ماسوولکەکان و یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی چەوری خوێن.
S.A