بەم رێگەیانە تەندروستی ریخۆڵەکانت بپارێزە

PM:07:25:28/03/2024

9768 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشییە هەستیارەکانی گەدە روویان لە زیادبوونە، بۆیە پسپۆڕێکی خۆراک چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ سەبارەت بە چۆنیەتی راگرتنی ریخۆڵەکانت بە تەندروستی پێشکەش دەکات.

دکتۆر ریچارد ئەلیسۆن لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژە بەوە دەکات، خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ هەموو رۆژێک، هەروەها دوورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمە گەورەکان سێ کاتژمێر پێش خەوتن باشترینن بۆ تەندروستی ریخۆڵەکانت، توێژینەوەکە لە رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوکراوەتەوە.

هەروەها ئامۆژگاری دەکات ئاوی زۆر بخورێتەوە و خواردنیش بە باشی بجورێت، چونکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی هەرسێکی باشتر، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەموو هەفتەیەک میوە یان سەوزەیەکی نوێ تاقی بکرێتەوە.

وتیشی: "بۆ پاراستنی تەندروستی ریخۆڵەکانت دڵنیابە لە سیستمی رۆژانەی خۆراکتدا بڕێکی زۆر میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و گوێزی تێدا بێت".