مارک نامە بۆ کارمەندانی گووگڵ دەنێرێت و داوایان لێدەکات بێن بۆ لای خۆی کار بکەن

PM:02:24:28/03/2024

1344 جار خوێندراوەتەوە

راوکردنی بەهرەمەندەکان لە جیهانی زیرەکی دەستکرددا هێندە کێبڕکێی لەسەرە، کە بەپێی زانیارییەکان مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا دەستی کردووە بە نووسینی ئیمەیڵی تایبەتی بۆ کارمەندانی کۆمپانیای "دیپ مایند"ی گووگڵ و داوایان لێدەکات لەبری ئەوە بێن و کار لەسەر پڕۆژەکانی AIی فەیسبووک بکەن.

راوکردنی بەهرەمەندەکان لە جیهانی AI هێندە کێبڕکێی لەسەرە کە بەپێی زانیارییەکان مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Meta دەستیکردووە بە نووسینی ئیمەیڵی کەسی بۆ کارمەندانی کۆمپانیای "دیپ مایند"ی گووگڵ و داوای لێدەکات لەبری ئەوە بێنە و کار لەسەر پڕۆژەکانی AI ی فەیسبووک بکەن.

دوو کەس سەبارەت بەو نامانەی زوکەربێرگ کە بە تایبەت ناردوونی بە رۆژنامەی ئینفۆرماسیۆنیان راگەیاندووە، کە مارک مەبەستی بووە لانیکەم یەکێکیان پەلکێشی لای خۆی بکات، ئەو دەزگای هەواڵە ئەو دوو سەرچاوەیەی بە نادیار هێشتەوە.

لە ئیمەیڵەکاندا زوکەربێرگ جەختی لەسەر گرنگی AI کردووەتەوە بۆ کۆمپانیاکەیان لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی ئەوان بۆ مێتا رابکێشێت.

رێوشوێنە نائاساییەکانی دیکە کە مێتا بۆ دامەزراندنی توێژەرانیAI گرتوویانەتە بەر بریتین لە دەستبەرداربوون لە چاوپێکەوتن و پێشکەشکردنی راستەوخۆی خزمەتگوزاری کار بۆ کاندیدە بەڵێندەرەکان، هەروەها زیادکردنی مووچە بۆ کارمەندانی مێتا کە دەیانەوێت بڕۆن بۆ کۆمپانیایەکی تری AI، بە واتایەکی تر مێتا بە تەواوی دەستکراوە بووە لە پارەدان و زیادکردنی مووچە بۆ کارمەندە گرنگەکانی.

بە دڵنیاییەوە رۆژ نییە کە یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان پەرۆش نەبێت بۆ دامەزراندنی کارمەندانی شارەزای تەکنەلۆژیا، هەربۆیە زوکەربێرگ تەنیا نییە، دامەزراندنی توێژەرانی بەتوانای زیرەکی دەستکرد جمەی دێت، بەو پێیەی رێژەیان سنووردارە.

H.Y