چۆن لەکاتی دووگیانی ئازاری پشت کەمدەکەیتەوە؟

AM:08:54:01/02/2024

2392 جار خوێندراوەتەوە

دووگیانی دەبێتە هۆی گۆڕانکاری زۆر لە جەستەی ئافرەتدا، هەندێک گۆڕانکاری وەک زیادبوونی قەبارەی سک، تێکچوونی هۆڕمۆنەکان و ئازاری پشت، گۆڕانکارییە جەستەییەکانی تر دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کێشەیەک، زۆربەی گۆڕانکارییەکان دوای منداڵبوون نامێنێت.

ماڵپەڕی " MSD" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند رێنماییەک کردووە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت لە کاتی دووگیانیدا، بریتین لە:

١.بەکارهێنانی زەیت بۆ مەساجکردنی پشت.

٢.رۆژانە بۆ ماوەیەکی کورت بەپێ بڕۆ.

٣.شەوانە لە کاتی خەوتن بالیفێک بخەرە نێوان قاچەکانت.

٤.خاولی گەرم لەسەر پشتت دابنێ.

٥.ئەگەر ئازارەکەت زۆر بوو سەردانی پزیشکی تایبەت بکە.

S.A