نھێنیی ئەو کونەی لە سەری قەڵەم جافدا ھەیە

PM:05:11:02/10/2022

17612 جار خوێندراوەتەوە

سەری هەموو قەڵەمێکی جاف کونێکی تێدایە کە زۆر کەس نازانن بۆچی بەکاردێت، وێڕای ئەوەی سوودێکی گرنگی هەیە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجی سەرەکی لە دروستکردنی ئەو کونەدا ئەوەیە مرۆڤ لە مردن رزگاردەکات.

ئەمەش بە جۆرێکە، هەندێك کەس قەڵەمی جاف دەکەنە دەمیانەوە و گازی لێ دەگرن، رەنگە قوتی بدەن، لەکاتی قوتدانیدا ئەگەر ئەم کونە نەبێت ئەوکاتە دەبێتە هۆی خنکانی کەسەکە.

کاتێك ئەم سەرقەباخە قوتدەدرێت ئەو کونە یارمەتیی دەدات هەناسە بدات و هەوای پێدا دەڕوات و نابێتە هۆی گیرانی هەناسەی تا ئەو کاتەی رزگاریی دەبێت.

ئەمەش یارمەتی گروپی فریاگوزاری دەدات کاتی زیاتریان هەبێت بۆ دەرهێنانەوەی لە قوڕگی کەسەکەدا بەبێ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی دروستبێت.

ئ.ل