دراما نوێیەکەی مستەر بین باسی چی دەکات؟

PM:09:50:20/08/2021

5704 جار خوێندراوەتەوە

نوێترین رۆڵ بینینی ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی روان ئەتکینسن لە درامایەکدایە بەناوی "Man vs Bee" کە باسی جەنگی پیاوێک دەکات لەگەڵ هەنگدا لەکاتێکدا سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیەتی لە ماڵە گەورەکەیدا.

هەواڵیکی ماڵپەڕی هونەری میترۆ باس لەوە دەکات کە لە دراما نوێیەکەدا روان ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت و ناوەکەی و ئەو بینەرەی هەیەتی لەجیهاندا تەماشاکەرێکی باش بۆ کارەکەی ڕادەکێشێت، لەبارەی زنجیرەکەشەوە باس لەوە دەکات کە دراماکە ١٠ زنجیرەی ١٠ خولەکی دەبێت و ئەمەش مانای وایە تەواوی کارەکە تەنها کاتژمێرێک و ٤٠ خولەک دەبێت بەڵام دەبێتە یەکێک لەو کارانەی کە دەبێتە مێژوویی.

کاستی دراماکە سەرقاڵی وێنەگرتنن لە ئێستادا لە شاری بەکینگهامشایەر، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە کە چەندێک وێنەگرتن بەردەوام دەبێت و کەی دراماکە بڵاودەکرێتەوە.

روان ئەتکینسن ئەکتەرێکی دیاری بەڕیتانییە و لە ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە، یەکێکە لە کۆمیدیترین ئەکتەرە جیهانییەکان و رۆڵی لە زیاتر لە ٢٠ فیلم و زیاتر لە ٣٠ درامافیلمدا گێڕاوە و بە کەسایەتی مستەر بین و جۆنی ئینگلیش بەناوبانگە.

Rowan Atkinson filming new Netflix comedy Man Vs Bee