ئەو پیاوەی ٥٣ ژنی هێنا بوو هۆکاری هاوسەرگیرییە زۆرەکەی ئاشکراکرد

PM:06:41:11/09/2022

11992 جار خوێندراوەتەوە

ئەو پیاوە سعودیەی کە تەمەنی لە ٦٣ ساڵ زیاتر تێپەڕی نەکردووە رایگەیاند، ٥٣ ژنی هێناوە، هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ "سەقامگیری خێزانی و دۆزینەوەی هاوسەرێکی باش".

ئەبو عەبدوڵا لە چاوپێکەوتنێکی بەرنامەی " mbc in a week" وتوویەتی "ئێمە کەسانێکی کۆمەڵایەتین و کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانم کۆدەبینەوە قسەی خۆش دەکەین و پێدەکەنین، ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە لەو کاتەدا بووە و منیش رێگەم پێداون، بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکەش لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا کە دەڵێم ٥٣ ژنم هێناوە بێزاری نەکردووم".

ئەو پیاوە لە درێژەی قسەکانیدا بۆ هۆکاری ئەو ژمارە زۆرەی هاوسەرگیرییەکەی وتوویەتی "بۆ خۆشی و چێژ وەرگرتن هاوسەرگیرییم نەکردووە، بەڵکو بۆ جێگیریی ژیانی خێزانیم و دڵخۆشیم و ئارامی دەروونیم هاوسەرگیرییم کردووە، ئێستا تەمەنم ٦٣ ساڵە و یەک هاوسەرم هەیە و نییەتی هێنانی ژنێکی ترم نییە".

ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێک ویستوویەتی هاوسەرگیریی دووەم بکات، مۆڵەتی لە هاوسەری یەکەمیو ەرگرتووە، کاتێکیش کێشە لە نێوان هاوسەری یەکەم و دوەمی دروست بووە، هاوسەرگیریی سێیەم و چوارەمی کردووە، دوای ماوەیەکیش لە ژنی یەکەم و دووەمی جیابووەتەوە، پاش ئەوەی کێشە لە نێوان ژنی سێیەم و چوارەمدا روویداوە لە ژنی سێیەم جیابووەتەوە.

سەبارەت بەو ژمارە زۆرەی هاوسەرگیرییەی وتوویەتی "بۆ ژنێک گەڕاوم کە دڵخۆشم بکات و بەختەوەری بۆ خێزان و ماڵەکەم بهێنێت، لە ژنی چوارەمیش جیابوومەتەوە، دواتر ژمارەی هاوسەرەکانم زیاتر بووە، لە نێوان ژنەکانیشمدا هەوڵی زۆرمداوە دادپەروەر بم".

ئەبو عەبدوڵا روونیکردووەتەوە، ٥٣ ژنەکەی لە کاتی جیاوازدا هێناوە، هەروەک وتوویەتی "کاتێک تەمەنم ٢٠ ساڵ بووە ژنی یەکەمم هێناوە کە شەش ساڵ لە خۆم گەورەتر بووە، ژنی دووەمم لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا هێناوە، هەموو هاوسەرگیرییەکانم بە کلتوری ناوچەکەم بووە، کورتترین ماوەی هاوسەرگیرییەکم تەنیا شەوێک بووە".

ئەوەشی خستووەتە روو، زۆرینەی ژنەکانی سعودی بوون، هەندێکیت تریان بیانی بوون، کە لە کاتی گەشتەکانی بۆ دەرەوەی سعودیە خواستوونی و زۆرینەشیان ماوەکەی سێ بۆ چوار مانگی خایاندووە و لێیان جیابووەتەوە.

ئ.ل