رێگە دروستەکەی بەکارهێنانی خەنە بۆ قژ

PM:02:01:19/08/2021

22232 جار خوێندراوەتەوە

خەنە یەکێکە لەو کەرەستانەی لە کۆنەوە هەیە و خانمان بۆ رەنگکردنی قژیان سوودیان لێوەرگرتووە، جگە لەوەی رەنگێکی جوان بە قژ دەبەخشێت هۆکارە بۆ پارێزگاریکردنی قژەکە لە هەڵوەرین و پچران و بێهێزبوونی.

ماڵپەڕی مەوزوع لە بابەتێکدا ئاماژەی بە ڕێگە دروستەکەی بەکارهێنانی خەنەی سروشتیی کردووە بۆ قژ.

کەرەستەکان:

کوپ و نیوێک خەنە

نیو کوپ ئاو

دوو کەوچک ئاوی چا

ئامادەکردنەکەی:

تەواوی کەرەستەکان لە دەفرێکدا تێکەڵدەکرێت و بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر هەڵدەگیرێت، دواتر بڕێکی کەم ئاوی تێدەکرێت و تێکدەدرێتەوە بۆئەوەی توندییەکەی نەمێنێت و بە ئاسانی بدرێت لە قژەکە.

پێش ئەوەی خەنەکە بدرێت لە قژ، قژەکە بە کەمێک ئاو تەڕ دەکرێت، دواتر خەنەکەی لێدەدرێت.

لەدوای سێ بۆ چوار کاتژمێر قژەکە بە ئاو و شامپۆی تایبەت بە جۆری قژ دەشۆرێت.

ئ.ل