گڵۆپی تایبەت بە Engine Check یەکێکە لەو گلۆپانەی
کە پشت گێچی بەنزینیەوە دەردەکەوێت، یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی ئاگادارکردنەوە
لە ئۆتۆمبێلەکەدا وەک گلۆپی ABS وایە و لەکاتی دەرکەوتنیدا ئاماژە بە کێشيیەک دەکات لە مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەدا
و کۆمەڵێک هۆکار هەن کە دەبنە هۆی هەڵکردنی ئەو گڵۆپە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی"سيدتي"،
کۆمەڵێک هۆکار وادەکەن گلۆپی مەکینەی Engine
Check هەڵبکرێت، کە ئەمانەن:
١. تێکچوونی حاسەی ئۆکسجین(جۆزەی ساڵانسا) لە ئۆتۆمبێلدا، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت
ئەو کێشەیەی تێدابێت، کاتێک خێرایی ئۆتۆمبێلەکەت دەگاتە ١٠٠ بۆ ١٢٠ کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا گڵۆپەکە هەڵدەکرێت، جاری وا هەیە لەوانەیە ئەو حاسەیە تێکنەچووبێت
بەڵکو تەنیا پێویستی بە پاکردنەوە هەبێت.
٢. هەبوونی کێشە لە پلاکی ئۆتۆمبێلەکەدا، ئەگەر کێشە لە یەکێک لە پلاکەکانی
ئۆتۆمبێلەکەدا هەوو لە ئەنجامی نەسووتانی بەنزینی پێویستەوە دروست دەبێت کە هەندێک
کێشە لە مەکینەکەدا دروست دەکات، یەکێک لەوانەیە نەمانی هەڵمەتی ئۆتۆمبێلەکەیە و
دەرکەوتنی
دەرکەوتنی گلۆپی Check
Engine بێت.
٣. تێکچوونی سەری تەنکی بەنزینەکە یان کاتێک جوان داناخرێتەوە، هەروەها کەڵەکەبوونی
پیسی لە فیلتەری رۆن و بەنزینکەکەدا، یان تێکچوونی ئەقڵی کۆمیتەری ئۆتۆمبێل ECU، کە
بەرپرسە لە رێکخستن و بەرنامەکردن و ئەرکەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە.
چۆن ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەیت:
- هەوڵبدە پلاکەکانی پاتری ئۆتۆمبێلەکەت نیو بۆ یەک کاتژمێر لێ بکەیتەوە،
بۆئەوەی کۆمپیتەری ناو ئۆتۆمبێلەکەت ریستارت بکەیتەوە ئەو کێشەیە لا ببەیت، بەو
جۆرە گڵۆپی مەکینەکە نامێنێت و جارێکی دیکە دەرناکەوێت، ئەگەر کێشەیەکیش لە
حاسەکاندا هەبێت ئەوا جارێکی دیکە دوای رۆژێک یان دووان یان پێنج رۆژ
دەربکەوێتەوە.
- لەکاتی دەرکەوتنی ئەو گڵۆپەدا، هەرچەندە ئەو هەنگاوانات ئەنجامدا و چاک
نەبوو، دەبێت بە ئامێر پشکنینی بۆ بکرێت( لە کۆمپیتەر بدرێت) بۆ ئەوەی دۆزینەوەی
کێشە سەرەکییەکە.
ر.ئ