نیشانە سەرەتاییەکانی دووگیانی

PM:04:21:01/08/2022

72496 جار خوێندراوەتەوە

ژنان لەدوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەریی دەپرسن کە چۆن بزانن دووگیانن بەبێ ئەوەی پێشوەختە پشکنین بکەن؟، چونکە زانینی نیشانەکانی سەرەتای دوگیانبوون ئاسان نییە و هەندێک لە ژنان هەستی پێناکەن.

ماڵپەڕی سوپەر ماما لە بابەتێکدا کۆمەڵێک نیشانەی خستووەتە ڕوو کە دەرەیدەخەن لە قۆناغی سەرەتایی دووگیانیدایت، ئەوانیش:

یەکەم: هەستکردن بە ئازار لە سەرەوەی سک بەتایبەت پێش سوڕی مانگانە.

دووەم: هەستکردن بە ئازار لە سەرەوەی پشتدا.

سێیەم: هەستیاربوونی مەمکەکان، وەک دروستبوونی ئازار یان ئاوسان و گەورەبوونی یاخود گۆرانی ڕەنگی.

چوارەم: زیادبوونی ڕێژەی ئارەقکردنەوە.

پێنجەم: رشانەوە و سەرگێژخواردن و هەستکردن بە بێهێزی و دڵتێکهەڵاتن.

شەشەم: گۆڕانی میزاج وەک گریان بەبێ هۆکار.

حەوتەم: هەستکردن بە خەواڵوی بەردەوام.

هەشتەم: بێزاربوون لە هەندێک بۆن.

نۆیەم: نەمانی ئارەزووی سەرجێیکردن یاخود بێزکردنەوە لە مێردەکەت ئەمەش لە هەندێک ژندا روودەدات.

دەیەم: گۆڕانی ڕەنگی میز و ناخۆشبوونی بۆنەکەی.

یانزەیەم: وەستانی سوڕی مانگانە دیارترین نیشانەیەتی.

دوانزەیەم: هەستکردن بە دەردراوی زەرد یان بوونی پەڵەی خوێن لە میزدا.

سیانزەیەم: زۆر میزکردن.

ئ.ل