توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، کیبۆردی
کۆمپیتەر چەندین بەکتریای لەسەر دەنیشێت کە پیسترن لە سیفۆن و کورسی توالێت.
بەپێی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی،
توێژەران ١٠ کەرستەی ناو ئۆفیسیان کۆکردەوە لە وڵاتی بەریتانیا و بەراوردیان کردن
بە کەرەستەکانی ناوماڵ بۆ ئەوەی بزانن کامیان پیسترن.
دەرکەوت کە لە هەر چوار ئینچ چوارگۆشەدا نزیکەی ٢١ هەزار بەکتریا بوونی هەیە، لە بەرامبەردا کیبۆردێکی
ئاسایی ناو ئۆفیس نزیکەی٣،٢٩٢ بەکتریای لەسەرە، ماوسیش نزیکەی ١،٦٧٦ بەکتریای
لەسەر و تەلەفوونی نۆرمالیش نزیکەی ٢٥ هەزار بەکتریایی لەسەروبووە.
بەمەش بۆیان دەرکەوتووە کە کەرەستەکانی ناو
ئۆفیس چوار جار لە کورسی توالێت پیسترن، لەبەر ئەوەی خەڵک زیاتر بەسەر دەبەن لەسەر
کورسی و مێز و بەکاریان دەهێنێت.
کاریم سامانی بەڕێوبەری کۆمپانیای TechDisinfect، ئاشکرایکردووە، "خەڵک فێربوون لەسەر
مێز و کرسی لە ئۆفیسەکانیان نان دەخۆن و بە جدی بیرنەکانەوە لەوەی چەند
پیسە."
ر.ئ