لەدایکبووی ئەم شەش بورجە هەمیشە لە ژووانەکانیان دوادەکەون

PM:04:27:24/07/2022

12332 جار خوێندراوەتەوە

پابەندبوون بە کاتەوە زیاترین ئەو شتانەیە کە شیوەیەکی ئەرێنی دەداتە کەسەکە، ئەگەر لەکاتی چاوپێکەوتنی کار بێت یان چاوپێکەوتنێکی ئاسایی، بەڵام خاوەنی هەندێک بورج هەن هەمیشە لە ژووانەکانیاندا دوا دەکەون و لەکاتی خۆیدا ناگەنە شوێنی مەبەست.

بەپێی ماڵپەری romper، خاوەنی ئەم شەش بورجە هەردەم لە ژووانەکانیان دوا دەکەون، کە ئەمانەن:

بورجی سەتڵ:

لەدایکبووی بورجی سەتڵ متمانەیان پێناکرێت، هەمیشە بیردەکاتەوە و سەرقاڵەپێیانەوە بۆیە زۆرکات وای لێدەکات لە ژووانەکانی دوا بکەوێت نەتوانێت پابەند بێت پێیانەوە.

بورجی کاوڕ:

خاوەنی بورجی کاوڕ متمانەی بەخۆی هەیە و ئەمەش وای لێدەکات دوا بکەوێت، چونکە بڕوای بە زاتی خۆی هەیە، گرنگی بە کاتی کەسانی تر نادات، لەکاتی درەنگ کەوتنەکەشیدا هۆکارەکەی بۆ کەس روون ناکاتەوە.

بورجی دووانە:

لەدایکبووی بورجی دووانە بە سروشتی سۆی کۆمەڵایەتییە، خۆی پابەند دەکات بە کۆمەڵێکی زۆر پلانەوە و وای لێەکات کە نەتوانێت لەکاتی خۆیدا فریایی هەمووی بکەوێت.

بورجی قرژاڵ:

هەوڵدەدات کە لەکاتی خۆیدا بگاتە ژوانەکەی بەڵام بەهۆی دڵەڕاوکێییەوە دوادەکەوێت، بەهۆی ئەو جلانەی لەبەری دەکات، ئەو ڕیگایەی کە لێیوەی دێت، بۆیە وای لێکدەکات ماڵەوە هەڵبژێرێت وەک چوونەدەرەوە.

بورجی شێڕ:

ئەم بورجە لە زۆربەی کاتەکانیدا دوادەکەوێت چونکە وا دەزانێت ئەو ژوانە یاساکانی ئەو ناگرێتەوە، وا دەزانێت ئەگەر درەنگیش بگات کەس هەستی پێناکات، هەرچەندە هاوڕێکانی خۆش دەوێت بەڵام هەست دەکات بەبێ ئەو هیچ شتێک دەستپێناکات.

بورجی کەوان:

بورجی کەوان گەشتبینەوە و حەزی بە سەرکێشییە، ئارەزووی نییە بە پابەندبێت بە خشتەی کاتەکانەوە، وا دەزانێت بکەوێتە هەر کێشەیەکەوە رزگاری دەبێت، بۆیە ئاسوودەیە بە خشتەی کاتەکانییەوە.