نزیکەی زیاتر لە یەك
ملیار و ٥٠٠ ملیۆن مانگا لەسەر رووی زەوی دەژین، هاوشانی مریشک و ماسی و بەراز گۆشتەکەیان دەخورێت و وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی پڕۆتین هەژماردەکرێت.
هەواڵێکی ماڵپەڕی الحرةی
عەرەبی باس لەوە دەکات لە ساڵێکدا هەر مانگایەك ١٠٠ کلیۆگرام گازی میسان بەرهەم دەهێنێت
و بەکۆی گشتی هەموو مانگاکانی سەرزەوی ١٥٠ ملیار کیلۆگرام بەرهەمدێنن، مانگاکان بەتەنیا
پشت بە خواردنی گیا دەبەستن و گازی میسان لە ریخۆڵەکانیدا دروستدەبێت، گازەکەش لە
شێوەی هەڵم و بای سک دەردەچێتە بەرگە هەواوە.
گازی میسان لەدوای غازی
دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە دووەم گاز لە جیهاندا دادەنرێت کەدەبێتە هۆی گۆڕینی کەشوهەوا، لەگەڵ ئەوەشدا
کارگە پیشەسازییەکانی وەکو پیرۆکیمایی و نەوت و بەرهەمهێنانی وزە و شەمەندەفەر و
فرۆکە و ئۆتۆمبێل گازی مەترسیدار بۆ سەر کەشوهەوای جیهان بەرهەم دەهێنن کە زیاترە
لە گازی مانگاکان و دەبێتە هۆی سوتانی گژوگیا و دارستانەکان چونکە گازی میسان ٢٨
جار لە دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە خێراترە لە دروستکردنی کەشێکی گەرم.
گرفتێکی تری مانگا ئەوەیە
کێڵگەکانی بەخێوکردنیان ٣٠%ی زەوی داگیردەکەن و لەبەرامبەردا رووبەرێکی زۆری
دارستان لەناوچووە بۆ دروستکردنی کێڵگەیەك هەروەکو چۆن لەبەرازیل کێڵگەکان زیاترن
لە دارستانەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دارستانەکان جگە لەوەی
زەوی فێنک دەکەنەوە، دوانەئۆکسیدی کاربۆنیش هەڵدەمژن.