ڤیدیۆ.. لە دیمەنێکدا 'سپایدەرمان' بە توندی خۆی دەدات بە بینایەکدا

PM:01:15:12/06/2022

21480 جار خوێندراوەتەوە

نمایشێکی فیلمی "سپایدەرمان" لە کردنەوەی هۆڵی "ئەڤێنجەرس" لە دیزنیلەند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کۆتایی هات، دوای ئەوەی نەیتوانی بەتەواوەتی باز بدات کە لەبەردەم بینەران نمایشی دەکرد، دوای دەرکەوت کە رۆبۆت بووە خۆی کێشاوە بە بینایەکەدا.

لە گرتەڤیدیۆیەکەدا دەرکەوتووە کە ماڵپەڕی سکای نیوز عەربی بڵاویکردووەتەوە، "سپایدەرمان" خۆی دەدات بە بینایەکدا کە بڕیار بوو لەسەری بنیشێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدا بینەرانی تووشی سەرسوڕمان کرد کە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون بۆ ئەوەی تەماشای دیمەنێکی سەرنجڕاکێش بن.

پاش پێکادانەکە، "دیزینی لاند" رایگەیاند، کە سپایدەرمانەکە راستەقینەکە نەبووە بەڵکو رۆبۆتێک بووە، پاشان دیزینی لاند رۆبۆتەکەیان چاکردووەتەوە و ئەمجارە بازەکەی بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە.

ر.ئ