پەردەپڵاو یەکێکە لەو
خواردنانەی لە ژەمە سەرەکییەکاندا ئامادە دەکرێت و کەرەستەی زۆر و کاتی دەوێت تاکو
خواردنێکی بەتام دەردەجێت، بۆ ئەم مەبەستەش شێوازی لێنانەکەیمان خستووەتە ڕوو:
کەرەستەکانی:
یەک کیلۆ برنج
زەیت بەپێی پێویست
بادەم و پەتاتە و بەزالیا
و گوێز
کشمیش
قیمە یان سنگی مریشکی
کوڵاوی وردکراو
ماکەرۆنی وورد
بەهاراتی پەردەپڵاو
نانی پاقلاوە
خوێ بەپێی پێویست
ئاو بەپێی پێویست
ئامادەكردنەکەی:
سەرەتا بادەمەکە لەناو
ئاوی گەرم دابنێ یان بیخە سەر ئاگر بۆ ئەوەی بەرگەکەی بە ئاسانی لێبکرێتەوە.
بادەم و بەزالیا و پەتاتە
و کشمیش و گوێز و قیمەکە لەناو تاوەیەکدا بەجوانی سوربکەرەوە و کەمێک بەهاراتی پەردەپڵاوی
بکە بەسەردا.
لە تاوەیەکی تردا
پاستاکە سوربکەرەوە و دواتر تێکەڵی بادەم و گوێز و پەتاتە و کشمیشە سورکراوەکەی بکە.
برنجەکە بکەرە مەنجەڵێکەوە
کە ڕۆنەکەی پێشتر قرچابێت، دواتر برێک ئاوی گەرم و خوێی تێبکە، دوای هەڵچنینی ئاوەکەی
ئاگرەکە کز بکە و سەری داپۆشە، دوای نیو کاتژمێر لەسەر ئاگر دایبگرە.
نانی پاقلاوەکە بهێنە
و چەوری بکە و بیخەرە ناو دەفری فڕنەکەوە و ڕیزێک برنج بخەرە سەری، ڕیزی دووەم کەرەستە
سورکراوەکان دابنێ، بۆ چەند چینێک برنج و کەرەستە سورکراوەکان بە ڕیز دابنێ.
پارچەیەکی تر نانی
پاقلاوە بکە بە سەریدا و بیخەرە فڕنەکەوە، دوای نیو کاتژمێر لەناو فڕنەکە دەریبهێنە،
لەگەڵ شلەی فاسۆلیا و سەوزەدا پێشکەشی بکە.