دوو خۆشەویست لە کاتی لاساییکردنەوەی دیمەنێکی فیلمی تایتانیک نوقمبوون

PM:10:54:19/05/2022

10096 جار خوێندراوەتەوە

دوو خۆشەویست لەو کاتەی لاسایی دیمەنێکی فیلمی "تایتانیک"یان دەکردەوە، دەکەونە رووبارێکەوە و بەوهۆیەوە کوڕەکە گیانلەدەستدەدات.

ماڵپەڕی ٢٤ الإخباري ئاشکرایکردووە، فۆرکان و خۆشەویستەکەی ماین دینار کە هەردووکیان تەمەنیان ٢٣ ساڵ بووە، لەسەر رووباری ئیزمیت لە تورکیا دەیانەوێت دیمەنی لیۆناردۆ دی کاپریۆ و کیت وینسڵتی ئەکتەر لە فیلمی تایتانیک تاقیبکەنەوە و بەو شێوەیە وێنە بگرن، دەکەونە ناو رووبارەکەوە.

ئەو دوو خۆشەویستە کە بۆ راوکردنی ماسی چوونە ناو بەلەمێک و لە سەر رووبارێکدان، چەند جارێک ئەو دیمەنە دووبارە دەکەنەوە بۆ ئەوەی وێنەی خۆیان بەو جۆرە بگرن، بەڵام لەناکاو هاوسەنگیان تێکدەچێت و دەکەونە رووبارەکەوە، کوڕەکە دیار نامێنێت و کچەکە بە قەراغی بەلەمەکەوە خۆی گرتووەتەوە و بەهۆی یارمەتیدانی غەواسێکەوە رزگاریی دەبێت.

ئ.ل