دەرباز لەسەر ڤیدیۆکانی ئیڤانا هاتە دەنگ

PM:11:47:08/05/2022

171380 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هەواڵی جیابوونەوەی دەرباز و ئیڤانا لە ماوەی رابردوودا بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا پێگەی ئیڤانا لە سناپچات هاککرا و کۆمەڵێك وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی بڵاوکرایەوە.

دوابەدوای ئەوەش دەرباز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیوەیەتی، "ئەو شتانەی بەسەر ئیڤانادا هاتووە تا سەر ئێسقان دژیم و پێم ناخۆشە، بەهیچ جۆرێك ئەوەم پێ قبوڵ ناکرێ خانمێك کە هاوژینی من بووە بەو جۆرە بکرێتە قوربانی کۆمەڵگایەکی قێزەون و نا تەندروست، لە هەر کوێیەکی ئەم دونیایە پێویستی بە من بێت بە دڵنیاییەوە تا مردن لە پشتی ئەبم، لە دوایین قسەکردنیشمان بەر لە جیابوونەوەمان هەر ئەوەم پێ گوت".

لە بەشێکی قسەکانیشیدا جەختی لەوەکردووەتەوە، "ئەوەی رابردوو لەسەر ئیڤانا وتن هەڵەیەکی زۆر گەورەبووم دەبوایە بێدەنگ بم و ئەوەی هەیە بیبەمە نێو گۆڕ، نەدەبوو بکەومە ژێر فشاری زۆری خەڵکی بێڕەحم کە چی لەبارەمەوە دەڵێن، ئیڤاناش هەڵەبوو لەوەی شەش مانگ لای دۆست و دوژمن منی ناشیرین کرد و سوودی لە بێدەنگی من بینی بێئەوەی راستی و دروستی کێشەکان باس بکات".

لە کۆتاییدا نوسیویەتی، "ئێمە هەردووکمان بریندارین تکایە بوەستن".

ئیڤانای لەبواری مۆدێلدا کار دەکات و مەیکەپ ئارتیستە و لەگەڵ دەرباز یونسدا هاوسەرگیری کردبوو.

دەرباز ساڵی ١٩٩٠ لە شاری هەولێر لە دایکبووە و وەكو پێشكەشكار دەركەوتوە، جگە لەوەش خاوەنی چەند پەرتوكێكی شیعرییە، دو جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەنی منداڵێكە.

No description available.