پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

AM:07:55:12/07/2021

26904 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەگەر ئەمڕۆ هەستت بە دوودڵی و نیگەرانی کرد، ئەوا توانای کار کردن و بەرهەم هێنانی هیچت نابێت، واز لە بیرکردنەوەی نەرێنی بێنە و هەوڵدە هەلێک بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانت بدۆزیتەوە.

گا 20/4 - 20/5

ئەگەر پێویستت بە گفتوگۆ کردنە لەگەڵ کەسێکدا، باشترە لەگەڵ کەسێکدا بێت کە خۆشت دەوێت، ژیانت بەرەو قۆناغێکی نوێ دەڕوات و هەست دەکەیت کە هەموو هاوڕێکانت لێت دوور دەکەونەوە بەڵام بەم جۆرە نیە و ئەمە تەنها شتێکی کاتیە.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەگەر بۆت دەرکەوت کە هاوڕێیەکت یان یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت کێشەیەکی سۆزداری هەیە، ئەوا دەستێوەرمەدە لە ژیانی، رەنگە ئەوە هەڵەیەکی زۆر گەورە بێت، هەلێکی بەرێ با خۆی بێت بۆ لات و قسەت بۆ بکات، هەندێک جار باشترە کەسەکان خۆیان چارەسەری کێشەی خۆیان بکەن.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ باشترین تواناکانی خۆت پێشکەشکە رەنگە یەکێک لە بەڕێوبەرانی سەر کارەکەت چاودێریت بکات، گرنگترین شتەکانی ژیانی خۆت دیاری بکە و ریزبەندیەکیان بۆ دابنێ، ئەم رۆژانە حەز دەکەیت کار بکەیت یان دەتەوێت بەردەوامی بە خوێندنەکەت بدەیت، خۆت بەپێی پێویستی و بارودۆخی تایبەتی ژیانی خۆت بڕیار لەم شتانە بدە.

شێر 23/7 - 22/8

ئەگەر یەکێک لە ئامێرەکانی ماڵەوە لە کارکردن کەوت، پێویست بە نیگەرانی ناکات، دەتوانی لە کاتێکی بەتاڵدا بیبەتیە لای کەسێکی شارەزا و چاکی بکاتەوە، هەوڵدە یەکێک لە ژەمەکان لەگەڵ خێزانەکەتدا نان بخۆیت و رێگە مەدە کێشەکانی رۆژانە کاریگەریان لەسەر ژیانت هەبێت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەگەر هەستت بە ئازار کرد لە جەستەتدا، ئەوا باشترە بەو شێوازەی خۆت پێی ئاسوودەی پشوو بدەیت، بۆئەوەی کاتت بە فیڕۆ نەچێت، دەبێت هەموو کارەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، دوای تەواو بوونی هەموو کارەکان بڕۆ دەرەوە و چێژ لە چوونە دەرەوەکەت وەرگرە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

رەنگە ئەمڕۆ هەواڵێک لەبارەی پیشەکەتەوە یان کارەکەتەوە ببیستیت کە بە تەواوی باری داراییت دەگۆڕێت، خۆت بۆ هەموو گۆڕانێکی چاوەڕواننەکراو ئامادەکە و تەواو لەو هەڵبژاردانە بکۆڵەرەوە کە لەبەردەمتدایە، باشترە ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی نەدەیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

رەنگە ئەمڕۆ شتێکت لە ون ببێت لە ماڵەوە، لە گەورەترین ژووری ماڵەکەت بەدوایدا بگەڕێ، تۆ دوریت لە دودڵی و هەوڵدە بە ئاسانی ون بوونی شتێک نیگەرانت نەکات، ئارامبگرە و کار بۆ شتە زۆر گرنگەکانی ژیانت بکە.

كەوان 22/11 - 21/12

خۆشەویستەکەت پێزانینی خۆی بۆ ئەو هیلاکی و ماندووبونانە دەردەبڕێت کە تۆ بۆ دڵخۆش کردنی ئەو ئەنجامیان دەدەیت، رەنگە بە هەواڵێکی خۆش رۆژەکەت خۆشتر بکات و ئاسانتر کارەکانت رایی ببن.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەوانەی ئەمڕۆ دەتبینن بەخێرهاتنێکی گەرمت دەکەن، هەر کەس بە گەرمی سڵاوی لێکردی وەک خۆی وەڵامی بەرەوە، رێزگرتنت لەوانی تر، نیشانەی لاوازی نیە بەڵکو نیشانەی گەورەییتە، ئەمڕۆ هەست دەکەیت کەسێکی هەستیاریت و زۆر حەز بە بینینی خۆسەویستەکەت دەکەیت، ئەگەر نەت بینی هەوڵدە پەیوەندی پێوە بکەیت و هەواڵی بپرسی، ئەم کارە هەم زیاتر نزیکت دەکاتەوە لێی هەم خۆشەویستەکەت هەست ناکات کە فەرامۆشکراوە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ کاتێکی زۆر لەگەڵ یەکێک لە گرنگترین کەسەکانی ژیانت بەسەر دەبەیت، خۆشیەکانت زیاد دەبێت و زۆر جار دلخۆشیەکانت بە روخسارتەوە دەرناکەون و چواردەورەکەت وادەزانن کە بێزار بویت یان لە شتێک توڕەیت، بۆیە رەنگە پێویست کات هەندێک جار لەبارەی ئەم شتەوە روونکردنەوە بۆ ئەوانی تر بەیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

دەبێت ئاگادار بیت، رەنگە کێشەت هەبێت لە پەیوەندی کردن بە چەند کەسێکەوە، هێمنبە و ئارامبگرە هەتا بتوانیت کێشەکە بە سادەترین شێوە چارەسەر بکەیت، خواردنەوە دڵخوازەکەی خۆت بخۆرەوە و پشوویەک وەرگرە، گرنگی بە تەندروستیت بدە و بەرهەمە شیرەمەنیەکان کەم بکەرەوە.