کەژێ هاوتا نوێترین بەرهەمی بەناوی "بابە’ بڵاوکردووەتەوە
کە گۆرانییە بۆ باوکی وتوویەتی.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم گۆرانییەدا نووسیویتی" ئەمە یەکەم گۆرانی منە کە تۆم
لەگەڵ نیت، بەڵام بۆتۆی دەڵێم بابە گیان".
گۆرانییەکە تێکست و میلۆدییەکەی تایبەتە بە
"کاروان عوسمان"، مۆسیقا و تۆن ماسەرینگی لەلایەن "ئارام سەردار"ەوە
کراوە، لە "ستۆدیۆی شێخ محمد سلۆمۆ" تۆمارکراوە، میکس و ماستەرینەکەی لەلایەن
"ستۆدیۆی ڤینۆ"وە کراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە باوکی کەژێ کە هونەرمەند
هاوتا عەسعەدە لەم ماوەی پێشوودا لەتەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کەژی هاوتا له دایكبووی شاری ههولێره، کچی
هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئهسعهدە،
لهدوای ئهوهی توانی له تهمهنێكی بچووكهوه به دهنگه خۆشهكهی ناوبانگ
پهیدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.
ر.ئ