ئەم ١٠ خواردنە نابێت بدرێن بە پشیلە

PM:06:28:15/04/2022

19956 جار خوێندراوەتەوە

پشیلەکان تامی شیرین ناکەن، هەروەها هەندێک خواردنی تر هەن کە بێتامن لەسەر زمانیان و مەترسیان بۆسەر تەندروستییان هەیە و لەوانەیە ژەهراوی بن و نابێت بدرێت پشیلەکان.

ماڵپەڕی برایت ساید، ئەو خواردنانەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر بدرێن بە پشیلە، زیانی پێدەگەیەنن، کە ئەمانەن:

- شیر و بەرهەمەکانی

شۆکۆڵاتە و چکلێت

گۆشتی سووری خاو و گۆشتی ماسی خاو

هێلکەی خاو

پیاز، سیر و کەوەر

ترێ و مێوژ

نانی گەنم

چەرەسات

قارچک

تەماتە

ر.ئ