چۆنیەتی ئامادەکردنی کونافە

PM:02:46:12/04/2022

10316 جار خوێندراوەتەوە

کونافە یەکێکە لە شیرینیە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.

لاپەڕەی " دروستکردنی هەمووجۆرخواردن و شیرینێك" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

کەرەستەکان:

سەرەتا پێویستە محەلەبی بۆ کەنافەکە ئامادە بکرێت.

چۆنیەتی ئامادەکردنی محەلەبیەکە :

سێ پەرداخ ئاو

دوو کەوچک نیشاستە

شەکر بەپێی ئارەزووی خۆت

پێنج کەوچک شیری وشک

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

هەموو ئەوانەی سەرەوە تێکەڵ دەکەیت و پاشان لەسەر ئاگر دایدەنێیت، دەبێت تێکەڵەکە تێکبدەیت و دەستی لێبەرنەدەیت تاوەکو خەست دەبێتەوە، پاشان ئاگرەکە هێواش دەکەیتەوە.

دواتر، کرێمێکی قشتە و کەمێک پەنیری پیتزای تێکەڵ دەکەیت و بە تەواوی تێکەڵیان بکە و دواتر ئاگرەکە بکوژێنەوە.

پاش ئەوە، یەک کەرەی (علبە زبدە) دەتوێنیتەوە، وا باشترە دوو کاتژمێر پێش ئامادەکردنکە، کونافەکە لە نێو موجەمیدەکە دەربهێنیت بۆ ئەوەی بە تەواوی خاو ببێتەوە.

پاشان، قاڵبی فڕنەکە بهێنە و بەتەواوی و بەڕێکی کونافەکەی لەسەر دابنێ، دواتر محەلەبیە دروستکراوەکە بکە بەسەریدا و ئینجا بە کونافەی تر سەرەوەی داپۆشە و بیخەرە ناو فڕنەوە تاوەکو بە دڵی خۆت سور دەبێتەوە.

دواتر بە گەرمی دەریدەهێنیت و دەتوانیت شیلە و فستق یاخود گوێز بکەیت بەسەریدا.