سوودە تەندروستیەکانی خورما لە ڕەمەزاندا

PM:03:41:04/04/2022

2964 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکان جەخت لەوەدەکەنەوە خواردنی خورما، دەبێتە هۆی خێراکردنی هەرس و کرداری مژینی خۆراک لەماوەی نیو کاتژمێردا، هاوکات هاوکاری گەدەش دەکات کە بەشێوەیەکی تەندروست کرداری هەرس ئەنجام بدات.

ماڵپەڕی "ئەل- وەتەن" لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک سوودەکانی خواردنی خورمای باس کردووە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، کە ئەمانەن:

وزەت پێدەدات:

خورما لەکاتی بەربانگدا دەبێتە هۆی بەخشینی وزە بە جەستە و چالاکی دەکات، ڕێگە نادات تووشی تێكچوونی هەرس بێت لە ڕەمەزاندا، هاوکات خواردنی حەوت دەنک خورما یەکسانە بە بەخشینی ئەو وزەیەی یەک پارچە میوە دەستت دەکەوێت.

سوودی بۆ گەدە هەیە:

خورما هاوکاری گەدە دەکات تا ماددەی شەکر بەخێرایی هەرس بکات، لەکاتێکدا خورما بڕێکی زۆر شەکری تێدایە بەڵام سوودبەخشە و دروستکراو نییە.

بڕێکی زۆر مادەی خۆراکی چاکی تێدایە:

خورما لە بەربانگدا دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ جەستە تا سوود لە ڤیتامین و کانزاکان وەربگرێت، چونکە خورما بڕێکی زۆر سیلینیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسۆمی تێدایە، لە هەمانکاتدا دژی شێرپەنجە و بەرگری جەستە بەرزدەکاتەوە، چونکە دژە ئۆکسانە.

بەهۆی بوونی پۆتاسیۆمەوە، لێدانی دڵ ئاسان دەکات و پەستانی خوێن ڕادەگرێت و ئێسک بەهێز دەکات.

خورما ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین-٦، کە دژی هەوکردن و نەخۆشیەکانی دڵ و ڕۆماتیزمە و کۆڵۆنە، هاوکات سەرچاوەی ڤیتامین C کە خانەکانی جەستە و پێست نوێ دەکاتەوە.

سوودی بۆ نەخۆشی شەکرە هەیە:

خورما، بۆ ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن لە ڕەمەزاندا ئاساییە خواردنی، سەرەڕای بوونی شەکری کلوکۆز و سوکەرۆز تێیدا، چونکە سوودی هەیە.

یارمەتی رۆژوو دەدات:

جگە لە بەربانگ خورما دەتوانرێت پارشێوانیش بخورێت و سوودی زۆر هەیە و لەکاتی ڕۆژوودا وزەت پێدەدات.

ر.ئ