چۆنێتی ئامادەکردنی شیرینی رۆڵی دارچین

AM:11:16:29/03/2022

2660 جار خوێندراوەتەوە

رۆڵی دارچین "سینەمۆن رۆڵ" جۆرێکی شیرینییە و یەکێکە لەئیشە هەویرییەکان و ئامادەکردنی ئاسانە و زیاتر بە تامی دارچین دەڕازێنرێتەوە، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەکەین:

کەرەستەکانی:

دوو کەوچکی بچوک خومرە

دوو کوپ شەکری وردە

کەوچکێک خوێ

دوو کوپ ئاوی گەرم

شەش کوپ ئارد

دوو هێلکە

سێ کوپی بچوک زەیت

دوو کەوچکی بچوک دارچین

ئامادەکردنەکەی:

خومرە و شەکرەکە تێکەڵ بە ئاوە گەرمەکە دەکرێت، دواتر خوێ و دوو کوپ ئاردی بۆ زیاد بکرێت و تێکبدرێت.

هێلکە و زەیت و ئەو بەشەی لە ئاردەکە ماوە تێکەڵ بە گیراوەکە بکرێت و جوان بشێلرێت تاکو هەویرێکی یەکگرتووی لێدەردەچێت.

قاپێکی قوڵ بهێنە و بە زەیت چەوری بکە و هەویرەکەی تێبکە و سەری داپۆشە و بۆ ماوەی ٤٠ خولەک لە شوێنی کەمێک گەرم دایبنێ.

لە دەفرێکی بچوکدا نیو کوپ هاڕڕاوی شەکر تێکەڵ بە دارچینییەکە بکە، هەویرەکە لە قاپەکە دەربهێنە و بیکە بە چەند گونکێکەوە و پانی بکەرەوە و شەکر و دارچینییە تێکەڵکراوەکەی تێبکە و لوولی بکە.

هەمووی لەناو سینی فڕنەکە دابنێ و دووبارە بۆ ماوەی ٤٠ خولەک وازی لێبهێنە بۆ ئەوەی هەڵبێت، دوای ئەو ماوە کەمێک لە دارچینی و شەکرەکەی بکە بەسەردا و بیخەرە فڕنەوە.

لەدوای ٣٠ خولەک یان تاکو کاتی برژاندنی لە فڕنەکە دەریبهێنە و لەگەڵ چا یان قاوە پێشکەشی بکە.

ئ.ل