ئاریاس جاڤان دوێتێکی لەگەڵ گۆرانییەکەی ماری سام بڵاوکردەوە

PM:09:43:27/03/2022

252504 جار خوێندراوەتەوە

ئاریاس جاڤان ئەمشەو گۆرانییەکەی ماری سامی بەشێوەی دوێت بڵاوکردەوە، کە پێشتر وەک یەکەم گۆرانی و دواین گۆرانی ماری بڵاوکرابووەوە.

"قەت لە بیرت نەچێ" یەکەم گۆرانی و دوا گۆرانی ماری سام بوو، هۆنراوە و ئاوازی ئاریاس جاڤانە و ئاری جۆڵ کاری بەرهەمهێنانی بۆ کردووە، ئەمشەو ئاریاس ئەو بەرهەمەی دووبارە بەشێوەی دوێت بڵاوکردووەتەوە.

ئاریاس پێشتر رایگەیاندبوو، ماری پێش ئەوەی بکوژرێت بە ستافەکەی وتووە کە ئارەزووی دەکرد لەگەڵ ئاریاس بەشێوەی دوێت گۆرانییەک بڵاوبکەنەوە، هەر بۆیە ئاریاس کۆتا بەرهەمی ماری کردووە بە دوێت و بڵاویکردووەتەوە.

ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهاباتە و خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیە.

ئيمان سامی مەغديدی تەمەنی ٢٠ ساڵ ناسراو بە ماری سام، دوای ئەوەی تەرمەکەی بە کوژراوی لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر دۆزرایەوە، ناڕەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتیانی لێکەوتەوە، لە ٨ی مارسدا یەکەم گۆرانی ماری بڵاوکرایەوە.

ئ.ل