ئیندۆمی یەکێکە
لە خواردنە خێراکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و خەڵکێکژی زۆر بەتایبەت منداڵان
ئارەزووی خواردنی دەکەن، بە گوێرەی پسپۆڕێکی خۆراک ئیندۆمی زۆر خواردنی زیان بە
تەندروستیی جەستە دەگەیەنێت، بەڵام راستەوخۆ نابێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە.
کامەران رەسوڵ
ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەرەی فەڕمی خۆی لە فەیسبوک نوسیوویەتی، ئیندۆمی هیچ مادده‌یه‌کی تێدا نییه ڕاسته‌وخۆ ببێته هۆی شێرپه‌نجه،
ئه‌گه‌ر به پێی ستانداره جیهانییه‌کان دروست کرا بێت، به‌ڵام زۆر خواردنی ده‌بێته
هۆی قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش و که‌می ڤیتامین و کانزا و مادده ڕیشاڵییه‌کان، هەر بۆیه
ڕه‌نگه ببێته هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری چه‌ند جۆرێک له شێرپه‌نجه.
ئەو پسپۆرە
ئاماژەی بەوەکردووە، ڕای پزیشکه پسپۆڕه‌کانی زانستی خۆراک
ئه‌وه‌یه که نه‌خورێت و نه‌درێت به منداڵ و مێردمنداڵان، ئەگەر خواردیان ئەوا باشتره
بڕێکی زۆر که‌می لێ بخورێت، بەتایبەت کەسانی سەرو هەژدەساڵ بیخۆن، ئەویش بە مەرجێک
نەخۆشی درێژخایەنیان نەبێت.
ئ.ل