نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خانمە گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی بەناوی "بیرت ئەکەم" لەلایەن نەڤید زەردیەوە بڵاوکرایەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر نەڤید زەردی لە چەناڵی فەرمی خۆی
لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی سەنا بەرزنجی بەناوی "بیرت ئەکەم"
بڵاوکردەوە.
"بیرت ئەکەم"
نوێترین گۆرانی سەنا بەرزنجیە و بە لە شێعری ڕەنج سەنگاوی و ئاوازی هونەرمەند نەوید
زەردی و دابەشکردنی مەجید کازمیە و بەرهەمهێنانی کۆمپانی (NZ
Production).
سەنا لەدایکبوی ساڵی
٢٠٠١ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی
پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی "راز"
بڵاوکردەوە، دوایین بەرهەمی بەناوی "یەڵدا" بوو کە لە هەفتەیەکدا لە
یوتیوب زیاتر لە ملیۆنێک بینەری هەبوو.