چەند سوودێکی کەڵەشاخ کە تا ئێستا نەتبیستووە

PM:05:57:02/03/2022

15620 جار خوێندراوەتەوە

لەم ساڵانەدا کەڵەشاخ زۆر بڵاو بووەتەوە و زۆرکەس ئەنجامی دەدات، کەواتە کەڵەشاخ چییە؟ سوودەکانی کرئەنجامدانی چیە؟ ئایا ئافرەتە دووگیانەکە دەتوانێت بیکەن؟

کەڵەشاخ بۆ چەندین کێشەی تەندروستی بەکارهاتووە، بەپێی بابەتێک لە گۆڤارێکی تەندروستی بەناوی " بلوز وەن" سوودەکانی کەڵەشاخی کورت کردووەتەوە کە بۆ ئەمانە بەکاردێت بە گیشتی

زیپکە لە هەرزەکاراندا

شەلەلبوونی نیوەی روخسار

کێشەی خوێن وەک کەم خوێنی و هیمۆفیلا

هەوکردنی جومگەکان

نەخۆشییەکانی ژنان

بەرزی فشاری خوێن

سەرئێشەی نیوەی سەر

خەمۆکی

هەناسەتەنگی بەهۆی رەبۆوە


ئایا سوودی بۆ خانمانی دووگیان هەیە؟

هەرچەندە کەڵەشاخ سوودی زۆرە بەڵام باشترە خانمانی دووگیان بەکارینەهینن و دوور بکەونەوە لێی، چونکە هیچ توێژینەوەیەک نەیسەلماندووە کە زیانی بۆیان نییە.

 

سوودەکانی کەڵەشاخ بۆ پشت:

کەڵەشاخ یارمەتی حەسانەوەی ماسولکەکان دەدات، هانی لێشاوی خوێن دەدات و ئازاری سیستەمی دەماری هێور دەکاتەوە، بۆیە کەڵەشاخ چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ هێورکردنەوەی ئازاری پشت، ئازاری مل، ماسولکە و ماندووبوون.


کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەڵەشاخ ئەمانە دەگرێتەوە:

نائاسوودەیی لەو ناوچانەی کە کوپەکان تێدا دانرابوون

هەندێک سووتاوی

هەندێک لێدراوی کە بەهۆی کوپەکەوە دروست دەبێت.

هەندێک کات هەوکردنی پێست دروست دەبێت.

 

کەڵەشاخ چییە؟

کەڵەشاخ بریتییە لە دەرهێنانی خوێنیپیسبوو لە لەشی نەخۆشەکە بە کۆمەڵە کەرەستە و ئامێرێکی گونجاو لەلایەن کەسی پسپۆڕ و شارەزاوە.

پێویستە ئەنجامدانی ئەو کارە لەلایەن کەسانی شارەزا و پسپۆرەوە بکرێت، ئەگەر بە جوانی کارەکە نەکرێت ئەوا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی شوێنەواری برین و هەست کردن بە ئازار و سوتاندنەوەیپێست.


جۆرەکانی کەڵەشاخ:

 

کەڵەشاخی وشک

بریتییە لەوەی تەنها کاسەی خوێن وەرگرەکە لەسەر شوێنێکی پشت دادەنرێت و هەوای ناو کاسەکە هەڵدەمژرێت و هیچ شوێنێکی پشت بریندار ناکرێت.

کەڵەشاخی تەڕ

بریتییە لەوەی کە کاسەیخوێنوەرگرەکە لەسەر شوێنێکی پشت دادەنرێت و هەوای ناو کاسەکە هەڵدەمژرێت، پاشان چەند شوێنێکی کەم لە پشت بریندار دەکرێت و دووبارە کاسەکە دادەندرێتەوە و بەمەش دوای چەند خولەکێک بەشێک لە خوێنە پیسەکە دەڕژێتە ناو کاسەکە و ئەو کردارەش وەک پسپۆڕان باسی دەکەن پێویستە هەموو کەسێک ساڵی جارێک ئەنجامی بدات.

ر.ئ