توێژینەویەک.. سەیرکردنی فیلمی رۆمانسی دەتوانێت هاوسەرگیری لە جیابوونەوە رزگار بکات

PM:10:50:22/02/2022

2712 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک پسپۆڕ باوەڕیان وایە هاوسەران لەکاتی تەماشاکردنی فیلمێکی پەیوەندی سۆداری و لێک جیابوونەوە دەکەرێت رێگەیەک بێت بۆ ڕزگارکردنی هاوسەرگیریەکەیان.

بەپێی ماڵپەڕی برایت ساید باسی توێژیوەیەک دەکات لەسەر ئەم پرسە، بەم جۆرەیە:

توێژرەوان گەڕان بەدوای ڕیگەیەکدا گەڕان تاوەک خەڵک لە لێکجیانەوە ڕزگار بکەن، بۆیە توێژینەوەیان لەسەر ١٧٤ هاوسەر کرد کە تازە هاوسەرگیریان کردبوو و کردیانن بە سێ گروپەوە،

لەکاتێکدا دوو دانە لە گروپەکان چارەسەریان بۆ کرا، بەڵام ئەوانەی سێیەم لەماڵەوە کاریان لەسەر پەیوەندەیە هاوسەرەکانیان کرد.

یەکەم گروپ کاریان لەسەر گوێگرتنی چالاک دەکرد داوایان لێ دەکردن شتێک بڵێن و ئەوەی دیکە دەبوو شتەکە دووبارە بکاتەوە.

گروپی دووەم داوایان لە یەکێک لە هاوسەرەکان کرد کە شتێکی باش بکات و فێری چالاکیەکی نوێ ببێت و هەڵەکانی کەسی بەرامبەر لەبیربکات.

گروپی سێیەم ئەوانە بوون کە لە ماڵەوە بوون و تەماشای فیلمیان دەکرد و تەنیا لەسەر قەنەفە دانیشبوون، تەماشای فیلمێکیان کرد دوای داوایان لێکرا بەراوردی ژیانی خۆیان بکەن لەگەڵ ژیانی ناو فیلمەکە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەیان باشتر بکەن.

پسپۆران بۆیان دەرکەوت رێگەی سێیەم باشترین رێگابووە بۆ رزگارکردنی هاوسەرگیری نێوان ژن و پیاوەکان.

 ر.ئ