شلەی قوڕاو یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان و تامێکی خۆشی
هەیە و کاتی زۆری ناوێت، لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی شلەی قوڕاو دەخەینە ڕوو:
پێداویستییەکانی:
کیلۆیەک گۆشتی ئاژەڵ
کیلۆیەک ماستی ترش
دوو کەوچکی چێشت جاترە
خوێ بەپێی پێویست
ڕۆن
سێ سەلک پیاز
ئاو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا گۆشتەکە ورد دەکرێت، لە مەنجەڵێکدا ڕۆنی بۆ دەقرچێنرێت
و پیازەکەی تێدا سوردەکرێتەوە پاشان گۆشتەکەی تێدەکرێت تا کەمێک سوردەبێتەوە،
دواتر خوێ و ئاوی تێدەکرێت و بۆماوەی ٣٥ خولەک لەسەر ئاگر دادەنرێت تاوەکو بەجوانی
دەکوڵێت.
ماستەکەی بۆ شل دەکرێتەوە و تێکەڵی گۆشتە کوڵاوەکە دەکرێت
و بۆماوەی پێنج خولەک تێکدەدرێت بۆئەوەی تۆپەڵ نەبێت، پاشان جاترەکەی تێدەکرێت و سەری
دادەپۆشرێت تا ٢٠ خولەکی تر لەسەر ئاگر دەبێت، لەکۆتایدا ئامادەی خواردن دەبێت.
ئ.ل