ئەم شتانە لەسەر خۆشەویستی راستەقینە بزانە

PM:09:27:14/02/2022

14660 جار خوێندراوەتەوە

خۆشەویستی راستەقینە ژیانێکی ئارامتر و پارێزروت دەداتێ، بەڵام خۆشەویستی راستەقینە تەنیا قسە نییە و دەبێت بە کردار بسەلمینرێت.

بەپێی ماڵپەری برایت ساید ئەو شتانەی دەبێت لەسەر خۆشەویستی راستەقینە ئەمانە دەگرێتەوە:

خۆشەویستی راستەقینە واتا بەشکردنی کاتە خۆش و ناخۆشەکان:

خۆشەویستی رۆمانسی دەتوانێت بمێنیتەوە بۆ هەتاهەتای و توێژینەوەکانیش ئەوە دەیسەلمێنن، بەڵام نابێت تەنیا لە رووداویکی بچوونکدا بڕیار لە خۆشەویستی کەسەکە بدەیت چونکە هەمووکەس بە بارودۆخی سەخدا دەڕوات، بۆیە دەبێت لە هەموو کاتەکاندا لەگەڵ خۆشەوستەکانماندا بمێنینەوەو تەنیا لە خۆشییەکاندا لەگەڵی نەبین.

خۆشەویستی راستەقوینە بە کردارە:

خۆشەوستی ڕاستەقینە قۆناغە خراپەکانیش دەگرێتەوە، دەروونناسەکان دەڵین هەندێک کات ساردبوونەوە لە پەیوەندەیکاندا روودات ئەمەش ئاساییە، ئەگەر هەردووکتان یەکترتان خۆشبوێت ئەوا دەتوانن ئەمە چارەسەربکەن.

هەردووکتان بنەمای خۆشەویستی راستەقینە دەزانن:

هەردووکتان هاوکاری یەکدی دەکەن، هەردووکتان کاتی باش بەیەکەوە بەسەر دەبەن، وهەردووکتان لەیەکتر دەبوورن و بوونی یەکتر بەرز دەنرخینن.

ئەمانە هەمووی بنەماکانی خۆشەیستین و دەبێت پابەندبن پێوەی.

خۆشەوستی راستەقینە واتا ئامانج و ئارەزووی هاوبەش:

ئەمەش شتێکی سەختە کە بتوانرێت ئەنجام بدرێت بەڵام نابێت لەبیری بکەیت، دەبێت ئامانج و ئارەزووەکانتان یەک بخەن بۆ ئەوەی بەیەکەوە بمێنەوە.

خۆشەویستەکەت وەک خۆت تۆی دەوێت و هەڵەکانت قبوڵ دەکات:

ئەگەر کەسێک وات لێبکات کە لە سروشتی خۆت بگۆڕیت یاخود ئیشەکەتی بەدڵ نەبێت لەبەر کەمی پارەکەی، ئەمە پەیوەندیەکی تەندروست نابێت، ئەگەر کەسەکە تۆی خۆشبوێت دەبێت بە باشی و خراپییەکەتەوە قبوڵت بکات.

ر.ئ