چۆن بتوانین گەشەی ریش خێڕاتر بکەین

AM:09:41:09/02/2022

21964 جار خوێندراوەتەوە

گەر زۆر ئارەزووی درێژکردنەوەی ریش دەکەیت، ئەوە بزانە هۆکاری بۆماوەیی رۆڵێکی سەرەکیی هەیە و هۆکارێکی نەگۆڕە، بۆیە چەند ڕێگەیەک هەن کە دەتوانن ڕیش خێراتر گەشە بکات.

ماڵپەڕی " ئیندیا" لە بابەتێدا باس لەهەندێک رێگا دەکات بۆ گەشەکردنی ڕیش و بەهێزکردنی، ئەمانەن.

گرنگیدان بە دەموچاو و ڕیش

دەبێت بە سەبر بیت لەکاتی گەشەکردنی ریشتدا، هۆکاری بۆماویەیی دەورێکی گرنگی هەیە و ناتوانیت هیچ بکەیت دەربارەی.

هەدنێک دەڵین برینی و تاشینی ریشەکە دەبێتە هۆی خێراکردنی گەشەی ریش، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەمە نییە، بەڵام دەکرێت ئەمە راست کاتێک وردە وردە ڕیشەکە کورت بکرێتەوە.

مەساجکردنی دەموچاو دەکرێت یارمەتی بدات بۆ درێژکردنەوە و گەشەکردنی ریش.

بە پەنچەکانی دەست پەستان بخەرە سەر دەموچاوت بەڵام با ئازر نەدات، ئەم مەساجە بۆ ماوی ١٠ خولەک ئەنجام بدە دوو جار هەموو ڕۆژێکدا.

خواردنی ئەو خۆراکانەی کە پڕیانە لە ڤیتامینB3 , B5,B7 ,و B9زۆربەی ئەم ڤیتامینانە یارمەتی گەشەکردنی موویەکی تەندروستر دەدات. بەتابیەتی B7 کە یارمەتیەکی زۆری دەبێت بۆ خێراکردنی گەشەکردن.

خواردنەکانی وەک

بوندق بڕێکی زۆر ( B7) تێدایە

ڤیتامینەکانی B3 و B3 لە مریشک، گۆشتی سوور، ماسی، شیرەمەنیەکان و ئاڤۆکادۆ.

ڤیتامین B9 لە بوندق و سەوزەوات دا دەست دەکەوێت.

ر.ئ