‌شیرینی لە خەودا مانای چیە؟

AM:10:55:07/02/2022

174060 جار خوێندراوەتەوە

لێكدەرەوەكانی خەون شیكردنەوەی جیاوازییان هەیە بۆ ئەو شتانەی کە لە خەودا دەبینرێن، یەکێك لەوانەش شیرینییە کە هەندێك کەس لەکاتی خەودا دەبینن شیرینی دەخۆن.

ماڵپەڕی " مایند یۆر بەدی سۆڵ" لە بابەتێکدا لێکدانەوەی بۆ بینینی شیرینی کردووە لە خەودا کە ئەمەش بەپشت بەستن بە وتەی شیکەرەوەکانی خەو دیاریکراوە، بەم جۆرە:

١. بینینی شەكر لە خەودا دەکرێت مانای منداڵی باش یان سەروەت و پارە و كاری باش بێت .

٢. ئەو كەسەی لە خەویدا شیرینی بخوات رەنگە مانای ئەوە بگەیەنێت كە هەموو شتێكی بەرەو باش بوون دەڕوات و ژیانی باشتر دەبێت .

٣. بینینی شیرینی و خواردنی لەخەودا دەکرێت هاوسەرگیری بێت بۆ ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان نەكردوە و مانای نەمانی خەم و خەفەت دەگەیەنێت ، ئەو كەسەی نەخۆش بێت لە خەویدا شیرینی بخوات مانای وایە نەخۆشیەكەی چارەسەر دەبێت و كەسێكی دیندارە .

٤. ئەو كەسەی لە خەویدا شیرینی بخوات و تامی زۆر بەچێژبێت لای ئەوە دەکرێت مانای ئەوەبێت ئەو پارەیەی لە دەستی چوە تازە بۆی ناگەڕێتەوە .

٥. ئەو كەسەی بڕێكی زۆر شەكر و شیرینی لە خەودا ببینێت دەکرێت مانای ئەوەبێت پارەی زۆری دەست دەكەوێت و بەختەوەر دەبێت .

٦. ئەوكەسەی لە خەویدا شیرینی بكڕێت یان بیدۆزێنەوە دەکرێت مانای ئەوەبێت ڕەنگە شتێكی ناباش بۆی بێتە پێشەوە .