چۆنێتی ئامادەکردنی هەویری پیتزا

PM:01:00:28/01/2022

12092 جار خوێندراوەتەوە

پیتزا یەکێکە لەو خواردنە بە چێژانەی کە زۆرترین خواستی لەسەرە و چۆنێتی ئامادەکردنەکەی بەم شێوەیە

پێکهاتەکان:-

ئاوی گەرم: (٣ - ٤)کوپ

خومرە: یەک کەوچکی بچووک

ئارد: دوو کوپ

شەکر: یەک کەوچکی بچووک

خوێ: کەمێک بەسەردا بپڕژێنە

ڕۆنی ڕووەکی: (١،٥) کەوچکی گەورە

ئــامـــادەکــردنــی:

-خومرەکە لە ئاوەکە بتوێنەوە، کەمێک جێیبهێڵە تا کارلێک دەکەن.

-هەریەکە لە ئارد، شەکر و خوێ لە دەفرێکی گەورە تێکەڵیان بکە.

-زەیتە ڕووەکیەکە و خومرە تواوەکە بکەناو تێکەڵەی پێشوو لێکیبدە بە بەردەوامی تا دەبێتە هەویرێکی پێکەوەلکاو.

-هەویرەکە بکە گوتکە و بۆماوەی شەش خولەک جێبهێڵە تاهەڵئەسێت.

- شێوەی هەویرەکە بکە بازنەیی و پێکهاتەی پیتزای لەسەربکە.

ر.ئ