گرنگە بۆ ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە.. یەکەم نیشانەی سکپڕی چییە؟

AM:11:25:27/01/2022

35504 جار خوێندراوەتەوە

نیشانەکانی منداڵبوون بۆ هەموو ژنێک وەک یەک نییە و لە ژنێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆرێت، بەو مانایەی هەموو ژنێک هەمان نیشانەی دووگیانبوونی تێدا دەرناکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک نیشانەی باو هەیە هەموو ژنێکی دووگیان هەستیی پێدەکەن.

ماڵپەڕی عەینی هەواڵی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، دووگیانبوون لە یەکگرتنی هێلکە و تۆو و دروست دەبێت، هێلکە پیتێنراوەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە کەناڵی ڤالوب دەمێنێتەوە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ منداڵدان، لەو کاتەشدا هۆڕمۆنی دووگیانی (HCG) لە خوێنی دایکەکەدا بەرز دەبێتەوە، کە دەبێتە یەکەم نیشانەی دووگیانی و لە ڕێگەی پشکنینی خوێنەوە دەردەکەوێت، نەک ڕێگە باوەکانی ئاشکرابوونی دووگیانی.

لەدوای ئەو نیشانەیە کۆمەڵێک نیشانەی تری هەستپێکراو لە جەستەی ژنەکەدا دەردەکەوێت، ئەوانیش:

یەکەم: هەستی شەکەتی و ماندوێتی و ئارەزووی خەو هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی پرۆجیسترۆنە.

دووەم: بوونی پەڵەی خوێن یان ڕەنگ قاوەیی لە کاتی سوڕی مانگانەدا لەگەڵ هەستکردن بە ئازارێکی کەم لە سکدا.

سێیەم: لە هەفتەی یەکەمدا پلەی گەرمی جەستەی دایکەکە بەرز دەبێتەوە.

چوارەم: توندبوون و ئاوسانی مەمکی دایکەکە و بوونی ئازارێکی سوک.

پێنجەم: زیادبوونی لێدانەکانی دڵ و دابەزینی فشاری خوێن کە زۆرکات کۆکە دروست دەبێت.

شەشەم: هەستکردن بە سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتن بەتایبەت لە بەیانیاندا.

حەوتەم: گۆڕانکاریی لە میزاج و دڵەڕاوکێ، هۆکارەکانی ئەم نیشانانە بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆنە.

ئ.ل