ئەوەی لەبارەی پاقلەی کوڵاوەوە نایزانیت

AM:09:59:22/01/2022

46192 جار خوێندراوەتەوە

وەک دەزانین پاقلە یەکێکە لەپێکھاتە خۆراکییە گرنگەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ لەبەرامبەریشدا پزیشکێکی پسپۆری خۆراکی میسری ئاماژە بەوە دەکات کەپاقلە بەکوڵاوی چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

بەپێی زانیارییەکان پاقلەی کوڵاو بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانی و قەلەقی کەتوشی مرۆڤ دەبێت ھاوکات پێکھاتەی خۆراکیی کیمیایی تێدایە کەدژی شێرپەنجەیە.

ئەگەر بەیانیان پاقلەی کوڵاو بخورێت پێکھاتەی گرنگی خۆراکی بۆ لەش دابین دەکات ھاوکات بەسوودە بۆ دڵ و ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن بەرز دەکاتەوە و پەستانی خوێن دادەبەزێنێ و رێژەی شەکر ھاوسەنگ دەکات.

پاقلەی کوڵاو بەرگری لەش زیاتر دەکات و توانای رووبەروو بونەوەی قەبزی زیاتر دەکات و میز زیاتر پێ دەکات، ئوەی گرنگە ئەگەر پاقلەی کوڵاو لەگەڵ پیاز و زەیتی و نان بخورێت وادەکات ببێتە ژەمێکی خۆراکی تەواوکار، پاقلەش چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ کەم خوێنی (ئەنیمیا) و پاکەرەوەی گەدەیە و دەوڵەمەندە بەئاسن و خوێ.
ر.ئ