سوودەکانی بەفر بارین بۆ جەستە

PM:05:06:17/01/2022

9512 جار خوێندراوەتەوە

خەڵکی ئارەزووی بارینی بەفر دەکەن و لەو کاتانەدا دەچنە دەرەوە و شەڕە تۆپەڵ دەکەن، جگە لەو هەستە خۆشیکە پێیان دەبەخشێت چەندین سوودی گرنگیشی بۆ جەستە هەیە.

سەنتەری ریڤەر پلێکسی ئەمریکی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، لەکاتی بەفر باریندا پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە کە ئەمەش لە هەندێک لایەنەوە سوودبە جەستە دەبەخشێت.

لەو کەشەدا مێشک زیاتر لە باری جاران چالاک دەبێت و بیرەوەری بەهێزتر، لەهەمان کاتدا یارمەتی تواندنەوەی چەوری جەستە دەدات و زیندەپاڵی جەستە چالاك دەبێت.

بەهۆی بەفر بارینەوە کەش و هەوا خاوێن دەبێتەوە و تۆز و خۆڵ لە بەرگە هەوادا کەمتر دەبنەوە و زیاتر دەنیشنە سەر زەوی و هەوا پاک دەبێتەوە، هەر بۆیە ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە، لەم کەشە ئەو گرفتەیان کەمدەبێتەوە.

لێدانی دڵ ڕێکدەبێتەوە و جۆرییەتی خەو باش دەبێت، بەهۆی چالاکبوونی سوڕی خوێنەوە ئازار و گرفتی ماسولکەکان کەمدەبنەوە.

ئ.ل