هەوری ماماتۆس چیە کە لە ئاسماندا دەرکەوتووە؟

PM:03:53:14/01/2022

11440 جار خوێندراوەتەوە

وێنەیەکی هەوری ماماتۆس تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، کە لە ئاسمانی شاری مەدینە منەوەرە دەرکەوتووە، سەرنجی هەزاران بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی راکێشاوە، ئەم هەورە چیە و چۆن کۆدەبێتەوە؟

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"، هەوری ماماتۆس بە یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین دیاردە سروشتییەکان دادەنرێت، کە دیمەنێکی جیاوازی هەیە و لە بڵق دەچێت، بۆیە لە هەموو ئەو هەورانە جیاوازترە کە بینیومانە.

ناوی هەوری ماماتۆس لە کۆمەڵێك هەور دەنرێت کە شێوەی هێشوە ترێیان هەیە و بەیەکەوە نوساون، هەموو هێشوویەکیش بەستراوە بەیەکترەوە و بەدرێژایی سەدان کیلۆمەتر بە پانتایی ئاسماندا بڵاوبوونەتەوە.

ئەم هەورانە کاتێك دروست دەبن کە چینەکانی هەوا بەرزبن و مامناوەندی شێداربن و جێگیر نەبن، یاخود لەژێر ئەم هەورانەدا چینی وشک هەبیت، هەموو ئەمەش وادەکات بە شێوە سەیرەکەی دەربکەوێت.