ترامیسۆ جۆرێکی باوی شیرینییە و ئامادەکردنی
ئاسانە و کەرەستەی زۆری ناوێت و خەڵکی دەتوانن لە ماڵەوە لە ماوەیەکی کەمدا ئامادەی
بکەن.
کەرەستەکانی:
بسکویتی چا
شیری گیراوە
شەکر بەپێی ئارەزوو
محەلەبی ئامادەکراو
کاکاوی هاڕڕاو بۆ ڕازاندنەوەی
ئامادەکردنەکەی:
لەناو قاپێکدا شەکر و شیرەکە تێکەڵ بکە، دواتر یەک
یەک بسکویتەکان لەناو شیر و شەکرەکەدا هەڵبکێشە و بەڕیز لەناو قاپێکی قوڵدا دایبنێ،
قاپەکە شوشەیەکی چوارگۆشە بێت جوانتر دەردەچێت.
دوای دانانی هەموو بسکویتەکان محەلەبییەکەی بکە
بەسەردا، بیخەرە ناو ساردکەرەوە، لە دوای دوو بۆ سێ کاتژمێر یان عەسرەکەی ئامادەی
بکە و ئێوارەکەی بۆ سەر خوان لە ساردکەرەوە دەریبهێنە و بە چاپاڵێو کاکاوەکەی بکە
بەسەریدا.
ئ.ل